ڕووسیا نەچووە ژێڕباری ڕەشنووسی پلانی ئاشتیی ئەورووپا بۆ ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443519-ڕووسیا_نەچووە_ژێڕباری_ڕەشنووسی_پلانی_ئاشتیی_ئەورووپا_بۆ_ئۆکرانیا
یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕەشنووسی پلانی ئاشتی ئەورووپا بۆ ئۆکرانیای بە بێکەڵک و نابنیاتنەر ناو برد.
(last modified 2025-12-23T12:46:45+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2025 15:46 Asia/Tehran
  • ڕووسیا نەچووە ژێڕباری ڕەشنووسی پلانی ئاشتیی ئەورووپا بۆ ئۆکرانیا

یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕەشنووسی پلانی ئاشتی ئەورووپا بۆ ئۆکرانیای بە بێکەڵک و نابنیاتنەر ناو برد.

یوری ئوشاکۆڤ ڕایگەیاند: مۆسکۆ ئاگاداری ناوەڕۆکی پلانی ئاشتی یەکێتیی ئەورووپایە بۆ ئۆکرانیا، بەڵام پێداچوونەوەیەکی کورت بەو پلانە دەریدەخات کە ئەم پلانە نابنیاتنەر و بێکەڵکە. سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا نەیارەتیی پلانی ئاشتی ئەمریکایان کردووە و لەبەرامبەریشدا ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا ڕەشنووسی خۆیان پێشکەش کرد کە ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات بچێتە ناو ناتۆ، هێزەکانی ناتۆ لەسەر خاکەکەی سەقامگیر ببن و سوپایەکی ٨٠٠ هەزار کەسی دروست بکات، کە ڕووسیا ڕەشنووسەکەی ئەم پلانەی ڕەت کردەوە.