کرێملین: ئۆکرانیا دەبێت لە دۆنباس بکشێتەوە تا شەڕ کۆتایی بێت
کانونی یهکهم 30, 2025 19:46 Asia/Tehran
وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕوسیا ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان کۆتایی بێت، پێویستە کیێڤ هێزە چەکدارەکانی لە دۆنباس بباتە دەرەوە.
دیمیتری پسکۆڤ وتی: ئێمە لە چوارچێوەی گەیشتن بە ئامانجەکانمان مەسەلەی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا لێک دەدەینەوە. وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماریی ڕووسیا لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند: ئێمە لەگەڵ بۆچوونەکەی ترەمپداین سەبارەت بەوەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو نزیکی ئاشتی لە ئۆکرانیا بووینەتەوە. شایانی باسە ناڕەزاییەتییەکی ڕوولەپەرە لە یەکێتیی ئەورووپادا بەدی دەکرێ بەرامبەر بە خواستی بەشێک لە سەرکردەکانی ئەم یەکێتییە لەسەر درێژەدانی شەڕ و دەستکردنە نێو گیرفانی باجدەرانی ئەورووپایی.