٣٠ کوژراو بە هۆی پەلاماری کەسانی چەکدار بۆ سەر بازاڕێک لە نەیجیریا
کانونی دوھەم 04, 2026 20:22 Asia/Tehran
لە ئەنجامی هێرشی کەسانی چەکدار بۆ سەر بازاڕێک لە ئەیالەتی نیجێری وڵاتی نەیجیریا لانیکەم ٣٠ کەس کوژران.
"ڤاسیۆ ئەبیۆدۆن" وتەبێژی پۆلیسی نەجیریا ڕایگەیاندووە کە کەسانی چەکدار هێرشیان کردە سەر بازاڕی گوندی دێمۆ و ژوور و دوکانەکانیان سووتاند و خواردنەکانیان هەمو بە تاڵان برد و چەن کەسێکیشیان ڕفاند. هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنراوەکان بەردەوامن. ئەم هێرشە چەند هەفتە دوای ئەوە ڕوویدا کە کەسانی چەکدار زیاتر لە ٣٠٠ خوێندکار و کارمەندی خوێندنگەیەکیان لە ئەیالەتێکی ناوەڕاستی نەیجیریا ڕفاند.