کانونی دوھەم 08, 2026 18:10 Asia/Tehran
  • وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا: ١٠٠ کەس لە پەلامارەکەی ئەمریکادا کوژراون

وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، لە پەلامارەکەی ئەمریکادا کە بووە هۆی ڕفاندنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا، ١٠٠ کەس کوژراون.

دیوسدادۆ کابێلۆ، وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، ژماری کوژراوانی پەلامارەکەی ئەمریکا هەڵکشاوە بۆ ١٠٠ کەس. ناوبراو وتیشی کە سیلیا فلۆرێس هاوژینی مادۆرۆ کە لەگەڵیدا ڕفێندراوە، لەو پەلامارەی ئەمریکادا سەری بریندار بووە و مادۆرۆش قاچی بریندار بووە. پێشتر کاراکاس ژماری کوژراوانی ڕانەگەیاندبوو، بەڵام سوپای ئەم وڵاتە لیستێکی بڵاوکردەوە کە ٢٣ سەرباز لە نێو کوژراوەکاندا بوون. بەرپرسانی ڤەنزوێلا ڕایانگەیاندووە، بەشێکی زۆری هێزە ئەمنییەکانی مادۆرۆ "بە شێوەیەکی دڕندانە" لەلایەن  پەلاماردەرانی ئەمریکاییەوە کوژراون. وڵاتی کوبایش کوژرانی دەیان ستافی سەربازی و هەواڵگریی خۆی لە  پەلامارەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلای پشتڕاست کردۆتەوە.

سەرپەیڤ