هێرشی تازەی ئۆکرانیا بۆسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە دەریای ڕەش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443969-هێرشی_تازەی_ئۆکرانیا_بۆسەر_دوو_کەشتیی_نەوتهەڵگر_لە_دەریای_ڕەش
فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئۆکرانییەکان هێرشیان کردەسەر دوو نەوتهەڵگر لە دەریای ڕەشدا.
(last modified 2026-01-14T11:50:35+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2026 12:15 Asia/Tehran
  • هێرشی تازەی ئۆکرانیا بۆسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە دەریای ڕەش

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئۆکرانییەکان هێرشیان کردەسەر دوو نەوتهەڵگر لە دەریای ڕەشدا.

میدیای حکوومیی ڕووسیا ڕایگەیاند: نەوت هەڵگرەکانی دێلتا هارمۆنی و ماتیلدا لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەرەستەو تفاقەکانیان زیانیان پێگەیشت، بەڵام هەروا لەسەر ئاون و چالاکن. بەرلەوە، کەشتییەکی رووسی کە بارەکەی رۆنی خۆراکی بووە لە دەریای رەشدا کەوتووەتە بەر پەلاماری درۆنە ئۆکرانییەکان. ڕووسیا بەرلەوەش، ئۆکرانیای بە هۆکاری پەلامار بۆسەر دەریای ڕەش ناساندووە.