وشداری وەزیری دارایی فەرەنسا بە ئەمریکا سەبارەت بە گرینلەند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444017-وشداری_وەزیری_دارایی_فەرەنسا_بە_ئەمریکا_سەبارەت_بە_گرینلەند
وەزیری دارایی فەرەنسا وشداری دایە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کە هەر هەنگاوێک بۆ دەستگرتن بەسەر گرینلاند، پەیوەندیی ئابووری ئەوروپا لەگەڵ واشینگتۆن دەخاتە مەترسییەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2026 14:42 Asia/Tehran
  • وشداری وەزیری دارایی فەرەنسا بە ئەمریکا سەبارەت بە گرینلەند

وەزیری دارایی فەرەنسا وشداری دایە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کە هەر هەنگاوێک بۆ دەستگرتن بەسەر گرینلاند، پەیوەندیی ئابووری ئەوروپا لەگەڵ واشینگتۆن دەخاتە مەترسییەوە.

 ڕۆلاند لێسکور وتی: گرینلاند بەشێکە لە وڵاتێکی سەربەخۆ و بەشێک لە یەکێتی ئەوروپایش دێتەئەژمار، نابێت هیچ خۆوەردانێک لەم مەسەلەیەدا بکرێت. پێشتریش ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەوروپا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند جەختیان لەسەر ئەوە کردبوو کە ئەم ناوچەیە هی خەڵکەکەی خۆیەتی و چارەنووسی تەنها دەبێت لەلایەن خەڵکی گرینلاند و شانشینی دانیمارکەوە دیاری بکرێت.