ئەگەری بەڕێکرانی ١٥٠٠ سەربازی ئەمریکی بۆ ئەیالەتی مینێسوتا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444054-ئەگەری_بەڕێکرانی_١٥٠٠_سەربازی_ئەمریکی_بۆ_ئەیالەتی_مینێسوتا
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا فەرمانی ئامادەباشیی بۆ ١٥٠٠ هێزی سەربازیی دەرکردووە لەبەر ئەگەری بەڕێکرانیان بۆ ئەیالەتی مینێسوتا.
(last modified 2026-01-18T11:42:06+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2026 16:04 Asia/Tehran
  • ئەگەری بەڕێکرانی ١٥٠٠ سەربازی ئەمریکی بۆ ئەیالەتی مینێسوتا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا فەرمانی ئامادەباشیی بۆ ١٥٠٠ هێزی سەربازیی دەرکردووە لەبەر ئەگەری بەڕێکرانیان بۆ ئەیالەتی مینێسوتا.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ هەڕەشەی چالاک کردنی یاسای ئاژاوەگێڕانی کرد لە جەنگەی گرژی و خۆپیشاندانەکانی ئەیالەتی مینێسوتادا. ترەمپ هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر بەرپرسانی ئەیالەتی مینێسوتا نەتوانن ڕێگری لە خۆپیشاندەران بکەن کە هێرش نەکەنە سەر بەرپرسانی کۆچبەری، ئەویش ئەو یاسایە چالاک دەکات.  دۆناڵد ترەمپ خۆپیشاندەرانی بە ئاژاوەگێڕانی پسپۆڕ و پڕۆفشناڵ وەسف کردووە.