پێشڕەوی سوپای ڕووسیا لە سەر هەموو هێڵەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444237-پێشڕەوی_سوپای_ڕووسیا_لە_سەر_هەموو_هێڵەکانی_شەڕ_لە_ڕۆژهەڵاتی_ئۆکرانیا
ڤالێری گراسیمۆڤ سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامن لە پێشڕەویکردن لە هەموو میحوەرەکانی هێڵی پێشەوەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2026 08:14 Asia/Tehran
  • پێشڕەوی سوپای ڕووسیا لە سەر هەموو هێڵەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

ڤالێری گراسیمۆڤ سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامن لە پێشڕەویکردن لە هەموو میحوەرەکانی هێڵی پێشەوەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ڤالێری گراسیمۆڤ وتی: هێزەکانی ڕووسیا لە سەرەتای مانگی یەکەوە ١٧ ناوچەی نیشتەجێبوون و زیاتر لە  ٥٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی  زەوی و زارەکانی ناوچە ڕووسنشینەکانیان لە ئۆکرانیا ڕزگار کردووە. 

ناوبراو وتیشی کە خەریکی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنن بۆ فراوانکردنی پشتێنی ئاسایشی لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی سومی و خارکۆڤ. گراسیمۆڤ وتی: نزیکەی ٨٠٠ سەربازی ئۆکرانیا لە ناوچەیەکی نزیک کۆپیانسک لە پارێزگای خارکۆڤ  گەمارۆدراون.