شوبات 03, 2026 19:02 Asia/Tehran
  • جەنایەتەکانی سەرکردەکانی ڕۆژاوا لە دوورگەی ئێپستینا

لەقاودرانی وردییاتی تازەی باندی قاچاخ و بازرگانی جنسیی جێفری ئاپستین، جیا لە دەرخستنی پێوەندییەکانی نێوان ئەم بانە و ڕژێمی زایۆنی، پەردەیشی هەڵدایەوە لە کەتن و تاوانی زۆرێک لە سەرکردە سیاسی و کولتوورییەکانی ڕۆژاوا بە سێ سەرۆک کۆماری ئەمریکایشەوە.

دۆسیەی جێفری ئێپستین، ئەو سەرمایەدارە ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە زیندانێکی نیویۆرک گیانی لە دەستدا، نەک هەر ڕیسواییەکی جنسی بەڵکوو تۆڕێکی ئاڵۆزکاوی زانیاری و هەواڵگری دێتە ئەژمار. مردنەکەی ئەپستین جێیگومانە؛ کامێراکانی زیندانەکە لەکارکەوتبوون و برینەکانی ملی زیاتر لەگەڵ خنکاندا دێتەوە نە خۆکوشتن.

ئێپستین لەگەڵ تۆڕێکی بەربڵاوی سیاسەتوان، و ملیاردێر و ئەندامانی ماڵباتە پاشایەتییەکانی ڕۆژاوا لە پێوەندیدا بووە و ماڵ و موڵکەکانیشی شوێنی میوانداریکردنی کۆبوونەوەی نهێنییەکانیان بووە. تەرکیز میدیا ڕۆژئاواییەکان تاڕادەیەکی زۆر لەسەر بێڕەوشتی و کێشە جنسییەکانی ئێپستین بووە و کەمتر سەرنجیان داوەتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆساد و دەزگا هەواڵگرییەکانی دیکە. بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئێپستین وەک بەڕێوەبەری تۆڕێکی نانەوەی داوی جێنسی ئامرازێک بووە بە دەستی مۆساد بۆ کۆنترۆڵکردن و کاریگەری لەسەر نوخبە سیاسی و ئابوورییەکانی ڕۆژاوا. 

هاوبەشە سەرەکییەکەی، غەزەلین ماکسوێڵ، کچی ڕۆبێرت ماکسوێڵ بووە کە پەیوەندییەکی بەڵگەدار لەگەڵ MI6 و مۆساد هەبوو. هەروەها ئەو سزا سووکەی لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە سەر ئێپستین داسەپێندرا، ئەگەری ڕۆڵی ئەو وەک بریکاری هەواڵگری و سیخوڕی بەهێزتر دەکات.

بە پێی بەڵگەکان ئێپستین تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان و میوانەکانی لە دوورگەکەیدا، لە تۆم باراک، نوێنەری ئیستای ترەمپ لە کاروباری سوریا و باڵیۆز لە ئانکارا تا دەگاتە خودی ترەمپ و دەیان سیاسەتوانی دیکەی ڕۆژاوایی، پەیوەست بوون بەو دەسدرێژییە جنسییەی کراوەتە سەر منداڵانەوە.

عەلی حەمە ساڵح، نوێنەری پەرلەمانی هەرێم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: سەیرە! زۆرێک لە میدیا جیهانیەکان بە وشەیەک باسی “تاوانی گەورەی ئێپستین” ناکەن! بەڵام ڕاپۆرت لەسەر “هیچ” دەکەن"! هەروەها دانا نەوزەر جاف، ڕۆژنامەوانی بەناوبانگی کوردیش لەو بارەوە نووسیویەتی: ئەمە تەنها چیرۆکی ئینحیرافی ئەخلاقی و بەجێگەیاندنی تقوسی شەیتانپەرستی نییە، بەڵکو شێوازی مامەڵەکردنی زایونیه لەدونیادا. ئەمانە دوژمنەکانمانن. کەم ئەخلاقترین، بەدرەوشتترین، بۆگەنترین مەخلووقاتی خوان. هەرکەس لەمە تێنەگات، بە گێلی ئەژی و بە گێلی ئەمرێ.

سەرپەیڤ