تەقەکران لە زانکۆیەکی ئەمریکا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444632-تەقەکران_لە_زانکۆیەکی_ئەمریکا_کوژراو_و_برینداری_لێکەوتەوە
بە هۆی تەقەکران لە زانکۆیەکی وڵاتی ئەمریکا دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
(last modified 2026-02-13T12:41:14+00:00 )
شوبات 13, 2026 15:53 Asia/Tehran
  •  تەقەکران لە زانکۆیەکی ئەمریکا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بە هۆی تەقەکران لە زانکۆیەکی وڵاتی ئەمریکا دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.

بەرپرسانی زانکۆی ئەیالەتیی کارۆلینای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ئەیالەتی کارۆلینای باشووردا تەقەیەک کرا کە ئەم تەقەیە بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی یەک کەسی تر. هەروەها بەهۆی ئەو تەقەیە زانکۆکە داخرا.