شەپۆلی گەرما هێزگە ئەتۆمییەکانی فەرەنسای پەکپێخستووە
سێیەم شەپۆلی گەرمای هاوینە لە فەرەنسا نەک هەر بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی گیانلەدەستدانی خەڵک، بەڵکوو بەشێک لە تۆڕی کارەبای ئەم وڵاتەشی تێکداوە.
بەرپرسانی کەرتی تەندرووستیی فەرەنسا وشداریانداوە لەحاند هەڵکشانی ژماری مردن بە هۆی گەرماوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو. هاوکات، لانیکەم ١١ هێزگەی ئەتۆمیی فەرەنسا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ڕووبارەکانەوە چالاکی خۆیان وەستاندووە و یان کەمیان کردووەتەوە. هێزگەکان پشت بە ئاوی ڕووبارەکان دەبەستن بۆ ساردکردنەوەی ڕیاکتۆرەکانیان و کەمبوونەوەی توانای کارکردنیان بۆتە هۆی دابەزینی ١٠%ی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەتۆمیی فەرەنسا. بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن تەنها نیوەی نەخۆشخانە و خوێندنگەکانی فەرەنسا تەیارن بە سیستەمی هەواگۆڕکێی باش و بەکەڵک. هەروەها ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە لەو ڕۆژانەی کە پلەی گەرما لە ٤٠ پلەی سیلیسی بەرزتر بووەوە، ڕادەی مردن لە ماڵدا نزیکەی دوو هێندە زیاتر بوو لە ڕۆژانی ئاسایی.