رووسیا: شەڕی ئۆکرانیا تەنیا بە لەناوبردنی ڕەگ و ریشەکانی رادەگیردرێ و دەبڕێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445904-رووسیا_شەڕی_ئۆکرانیا_تەنیا_بە_لەناوبردنی_ڕەگ_و_ریشەکانی_رادەگیردرێ_و_دەبڕێتەوە
یاریدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی کە مۆسکۆ بژاردەی "ڕاگرتن"ی کێشەی ئۆکرانیا ڕەت دەکاتەوەو پێی وایە، کۆتایی ئەو قەیرانە تەنیا بە لەناوبردنی ڕیشەکانی مومکین دەبێ.
(last modified 2026-08-10T15:07:05+00:00 )
ئاب 10, 2026 18:02 Asia/Tehran
  • رووسیا: شەڕی ئۆکرانیا تەنیا بە لەناوبردنی ڕەگ و ریشەکانی رادەگیردرێ و دەبڕێتەوە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی کە مۆسکۆ بژاردەی "ڕاگرتن"ی کێشەی ئۆکرانیا ڕەت دەکاتەوەو پێی وایە، کۆتایی ئەو قەیرانە تەنیا بە لەناوبردنی ڕیشەکانی مومکین دەبێ.

میخائیل گالۆزین بەڕەت کردنەوەی بیرۆکەی ڕاگرتنی کاتیی شەڕ، جەختی کرد؛ مۆسکۆ تاکاتێک کە ڕیشەکانی قەیران چارەسەر نەبێ، لەگەڵ وەستاندنی شەڕ ڕەزامەندیی دەرنابڕێ. ناوبراو هەروەها ئۆکرانیای بە تاوپێدانی تێکهەڵچوون و هێرش بۆسەر ژێرخانەکانی وزە تۆمەتبار کردو خوازیاری کاردانەوەی ئەمریکاو وڵاتانی ئوروپایی بوو. ئەو لێدوانانە لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە قاسم جومارت تۆکایێف، سەرۆک کۆماری قەزاقستان، پێشتر خوازیاری وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان و دەسپێکردنەوەی دانوستانی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا ببوو، پێشنیازێک کە کرێملین بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەنووکە، ڕەتی کردۆتەوە.