جان کێربی: هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی هورمز
وتەبێژی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بە ئاماژە بەوەی کە هەر جارێک ئێرانییەکان لەسەر مێزی دانوستان دانیشتن، ئەمریکا ئەوانی بۆردومان کرد، وتی: واشنتۆن هیچ ستراتیژێکی نییە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ڕزگاربوون لەو قەیرانەی کە لە گەرووی هورمز سەریهەڵداوە.
جان کێربی وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڕەشەو گوڕەشەی دۆناڵد ترەمپ دژ بە عوممان وتی: هێنانەئارای هەڕەشەی لەوچەشنە، نالۆژیکانەیە، چونکە عوممان لەو دەگمەن وڵاتانەی ناوچەیە کە بۆ کرانەوەی گەرووی هورمز لەڕێی دانوستان هەوڵ دەدا. کێربی بە پێداگریی لەسەر پەیمان شکێنییەکانی واشنگتۆن وتی: هیچ متمانەیەک لەنێوان ئێران و ئەمریکادا بوونی نیە، ئەو دۆخە پەنجا ساڵە کە بەو جۆرەیە، بەڵام ئێستا متمانەی نێوان دوو لایەن لە نزمترین ئاستی خۆیدایە، چونکە هەرجارێک کە لەسەر مێزی دانوستان ئامادە دەبن، ئەمریکا بۆردومانیان دەکا. کێربی لەدرێژەی قسەکانیدا بەئاماژە بەوەی کە ئێران هەوڵیەتی بەگوشاری ئابووریی، ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە بکا، وتی: کاتی سیاسی بەزیانی دۆناڵد ترەمپ خەریکە تێدەپەڕێ. ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا، کردەوەی حکومەتی ترەمپ لە شەڕ لەگەڵ ئێرانیشی بێ هیچ ستراتژییەک و پلانێکی درێژماوە، وەسف کردو وتی: واشنگتۆن بۆ درێژەدان بە شەڕ، ئامادە نەبووە. کێربی لە کۆتاییشدا وشداریی دا؛ جێگیرکرانی درێژماوەی کەشتیی و پاپۆڕە ئەمریکییەکان، کەمبوونی چەکەمەنی و قەیرانی ئابوریی لە گەرووی هورمز، دەربڕی ئەوەیە کە هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ کۆتایی هێنان بەو قەیرانە.