هێرشی بەرفراوانی مووشەکی و درۆنیی ڕووسیا بۆسەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا
تشرینی یهکهم 14, 2026 19:35 Asia/Tehran
هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆسەر ژێرخانەکانی وزەی ئۆکرانیا، خەساری زۆری لە دامەزراوەکانی نەوت و گازی ئەو وڵاتە دا.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: وەرشەیەکی نۆژەنکردنەوەی ڤاگۆن و لۆکۆمۆتیڤی بەکارهێنراو لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانییەوەو کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆنی دووربڕ لە کیێف و ناوەندی لۆجستیکیی"نۆوایا پوچتا" لە نیکۆلایف بەئامانج گیران. هێرشی بەرفراوانی رووسیا بۆسەر ژێرخانەکانی وزەی ئۆکرانیا، زیاتر لە شەش سەد هەزار کەسی بێ کارەبا کردو خەساری زۆری بە دامەزراوەکانی نەوت و گازی ئەو وڵاتە گەیاند.