کامالا هەریس: ئەمریکییەکان لەدەست ترەمپ ماندوو و بێزار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447480-کامالا_هەریس_ئەمریکییەکان_لەدەست_ترەمپ_ماندوو_و_بێزار_بوون
جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ و دەسدرێژیی کردنەسەر ئێران، جەختی کرد کە هاووڵاتیانی ئەمریکی لەبەر زەخت و گوشاری زۆری ئابووریی ماندوو و بێزار بوون و ئامادەن کۆتایی بەکاری حکومەتەکەی بێنن.
(last modified 2026-10-14T16:08:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2026 19:37 Asia/Tehran
  • کامالا هەریس: ئەمریکییەکان لەدەست ترەمپ ماندوو و بێزار بوون

جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ و دەسدرێژیی کردنەسەر ئێران، جەختی کرد کە هاووڵاتیانی ئەمریکی لەبەر زەخت و گوشاری زۆری ئابووریی ماندوو و بێزار بوون و ئامادەن کۆتایی بەکاری حکومەتەکەی بێنن.

کامالا هەریس لە پەیامێک لە سۆشیال میدیادا نووسی: ئەمریکییەکان بۆ دابینی پێداویستییە بنەڕەتییەکان لەوان بەنزین، خۆراک، کرێ ماڵ، ئاگاداریی کردنی منداڵان و خەرج و بەرجی دەرمان بەرەوڕووی گرفت و کێشەن، ئەوە لەکاتێکدایە کە مووچەکانیان هاوکات لەگەڵ چوونەسەری تێچوو و خەرج و بەرجەکان، زیادی نەکردووە. هەریس بەئاماژە بە شوێنهاتە دراڤییەکانی سەرچاوەگرتوو لە دەسدرێژیی ئەمریکی-زایۆنیستی دژی ئێران، جەختی کرد: خەڵک بێزاربوون لەوەی ناچار دەبن لەنێوان بەنزین و پێداویستییە خۆراکییەکان، یەکێکیان هەڵبژێرن. هەریس شەڕی ترەمپ دژی ئێرانی بە هۆکاری تەشەنای زەخت وگوشارە دراڤییەکان لەسەر خێزانەکان زانی و حکومەتەکەی بە پێکهاتوو لە کۆمەڵێک کەسایەتی "دڵڕەق، گەندەڵکار و نالێهاتوو" وەسف کرد کە دەنگدەران ئامادەن بەرەوڕووی کێشەو چالێنجی بکەن.