مانگرتن و خۆپیشاندانی بەربڵاوی مامۆستایان و قوتابیان لە مەدرید
تشرینی یهکهم 15, 2026 21:40 Asia/Tehran
دەیان هەزار مامۆستا، قوتابی و خوێندکار لە ئیسپانیا، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی پەروەردەو خوێندن، مانیان گرت و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازییانی مەدرید خوازیاری زیادکرانی مووچەی مامۆستایان، کەمکرانی کاتژمێری کارکردنی مامۆستاکان، گەورەترکرانی پۆلەکانی دەرس و زیادکرانی بودجەو وەبەرهێنان لە قوتابخانەو خوێندنگەکانن. ئەو ناڕەزایەتییانە پاش چەند مانگ ڕاوێژی ناسەرکەوتوو لەگەڵ دەوڵەتی خۆجێی مەدرید بەڕێوە چوو کە تێکهەڵچوونی نێوان خوێندکاران و پۆلیسی لێکەوتەوە. لە ئەنجامی ئەو گرژیی و ئاڵۆزییانەدا، لانیکەم پێنج کەس دەسبەسەرکران و حەوت کەسیش لەوان ژومارێک پۆلیس، بریندار بوون.
سەندیکاکانی پیشەیی، کەمیی بودجەو هێزی مرۆیی لە کێشە سەرەکییەکانی سیستەمی فێرکاریی گشتیی ناوچەی مەدرید لەقەڵەم دەدەن.