رۆیتەرز: هێرشی وردی ئێران، پلانی جەنگیی ئەمریکای تێکدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447508-رۆیتەرز_هێرشی_وردی_ئێران_پلانی_جەنگیی_ئەمریکای_تێکدا
رۆیتەرز لە ڕاپۆرێکدا نووسی کە هێرشە وردەکانی ئێران، ژێرخانەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ نموونە؛ دامەزراوەکانی نەوت و گاز، فڕۆکەخانەکان، هێڵەکانی بۆریی و جیهازاتی ستراتژیکی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی لەکار خست و گەڵاڵە جەنگییەکانی واشنگتۆنی پەک پێ خست و تێکیانی دا.
(last modified 2026-10-17T11:10:33+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2026 14:39 Asia/Tehran
  • رۆیتەرز: هێرشی وردی ئێران، پلانی جەنگیی ئەمریکای تێکدا

رۆیتەرز لە ڕاپۆرێکدا نووسی کە هێرشە وردەکانی ئێران، ژێرخانەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ نموونە؛ دامەزراوەکانی نەوت و گاز، فڕۆکەخانەکان، هێڵەکانی بۆریی و جیهازاتی ستراتژیکی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی لەکار خست و گەڵاڵە جەنگییەکانی واشنگتۆنی پەک پێ خست و تێکیانی دا.

رۆیتەرز لە ڕاپۆرێکی شیکاریکدا رایگەیاند کە ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی لە دەسپێکی شەڕ لە بیست و هەشتی شوباتی ٢٠٢٦ـەوە(٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤) لانیکەم سەد و سی و پێنج هێرشی درۆنی و مووشەکیی بۆسەر هەشتاو چوار ناوەندی ژێرخانیی گرینگی ئەمریکا لە وڵاتانی عەرەبستانی سەعودی، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی، عێراق، قەتەر، کوەیت، عوممان و بەحرەین ئەنجامداوە، ئۆپەراسیۆنگەلێک کە بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، خەسار و زیانی فیزیکی و ئابووریی بەرچاوی بەدواوە بووەو چالاکیی ژمارێک دامەزراوەی گرینگ و سەرەکیی، پەک خستووە.

 

رۆیتەرز هەروەها ئەو هێرشانەی بە یەکێ لەو فەکتەرانە ناوبرد کە یارمەتیی ئێرانی داوە تێچووی ئابووری و ستراتژیای شەڕ بۆ ئەمریکا، رژیمی زایۆنیستی و وڵاتانی ناوچەو هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانیان، زیاد بکات.