هەڵکشانی نزیکەی ٥%ی نرخی نەوتی برێنت
تشرینی یهکهم 17, 2026 15:45 Asia/Tehran
نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە هەڵکشانی نزیکەی ٥%ی گەیشتە ١٠٩ دۆلار و ٨٦ سێنت بۆ هەر بەرمیل.
لەم ماوەیەدا زیاترین نرخی ڕۆژانەی نەوتی برێنت بە ١١٠ دۆلار و کەمترین نرخیش بە ١٠٢ دۆلارو ٣٣ سێنت بۆ هەر بەرمیل مامەڵە کراوە. نیگەرانی لە تیکچوونی پرۆسەی گەیاندنی وزە بە بازاڕ، بەتایبەت دوابەدوای شەڕ و گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سنووردارکرانی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز دوابەدوای دەسدرێژیی ئەمریکایی - زایۆنی بۆ سەر ئێران، لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵکشانی نرخی نەوت دێتە ئەژمار.