وەنس: نامانهەوێ پێ بنێینە شەڕێکی درێژخایەنی بێ کۆتایی
جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە داننان بەوەیدا لە ڕابردوودا هاوبیر و ڕای ترەمپ نەبووە لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئێران، جەختیشی کرد کە ئیدارەی ترامپ نایهەوێ بچێتە نێو شەڕێکی درێژخایەن و بێ کۆتایی.
جەی دی وەنس بە ئاماژە بە ئەزموونی بەشداریکردنی لە شەڕی عێراق وتی: هەرچەشنە کردەوەیەکی سەربازی دەبێ ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت و بەرژەوەندی ستراتیژیکی بۆ ئەمریکا، لەهەمبەر تێچو و خەرج و بەرجی شەڕەکە و ژماری کوژراو بریندار و هەموو زیانەکانی هەڵسەنگێنرێ. قسەکانی وەنس لە کاتێکدا دێنەوە کە دەستدرێژیی ئەمریکایی و زایۆنی دژی ئێران بۆتە جێی ناکۆکی لە نێوان هاوپەیمانانی سیاسیی ترامپدا. ئەم ناکۆکییە پرسیارگەلێکی سەبارەت به تێچوو و خەرجەکان و ئامانجه ستراتیجییەکانی ئەم شەڕەی هێناوەتە ئاراوە تا ڕادەیەک "تاکەر کارڵسۆن" شرۆفەکاری سیاسی و یەکێک لە ئاشکراترین نەیارانی شەڕی ترامپ دژی ئێران بڕوای وایە کە ئەم شەڕە لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێمی زایۆنی دایە و ئەمەش لەگەڵ بەڵێنەکەی ترامپ سەبارەت بە پێشگری لە چوونە نێو شەڕی سەربازیی پڕ خەرج و زیانی لە دەرەوەی وڵات نایەتەوە.