ڕەخنەی ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لە داخوازی یارمەتیی دراویی تازەی ئۆکرانیا
ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و ڕێبەری پارتی لایەنی ڕاستی داهاتووی نیشتمانیی ئیتاڵیا، داخوازییەکەی ئۆکرانیای سەبارەت بە وەرگرتنی ٧٠ ملیار یۆرۆی دیکە لە ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢٧ی دایە بەر ڕەخنەوە و وتی: زلێنسکی وادەزانێ ئەورووپا ئامێری ئەی تی ئێمە.
"ڕۆبێرتۆ ڤاناتچی" بە ئاماژە بەوە کە پێشتر ٩٠ ملیار یۆرۆ تەرخانکراوە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا، خوازیاری وەستانی یارمەتییە دراوییەکان بوو بۆ ئەم وڵاتە و جەختی کرد کە ئەم دراوە دەبێت خەرجیی داکۆکی لە شارومەندانی ئەورووپایی و یارمەتیدانی خەرج و بەرجی ژیانیان بکرێت. هاوکات رۆبێرت فیتسۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بەشدار نابێت لە دابینکردنی دراوی تازە بۆ ئۆکرانیا. ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمسیۆنی ئەورووپا باسی تەرخانکرانی ٣ ملیار و ٣٠٠ یۆرۆی دیکەی کردووە بۆ ئوکرانیا بۆ ئەوەی چەک و درۆنی پێ بکڕێ.