هێرشی پۆلیسی فەرەنسا بە گازی فرمێسکڕێژ بۆ سەر خۆپیشاندەران لە پاریس
تشرینی یهکهم 17, 2026 18:44 Asia/Tehran
بە دەستپێبوونەوەی خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە شەقامەکانی فرەنسا هێزە ئاسایشییەکانی ئەم وڵاتە ڕژانە سەر خۆپیشاندەران و دەستیان دایە توندوتیژی دژ بە ناڕازییان.
شەپۆلی تازەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەرەنسا بە دەستگیرکرانی لانیکەم ٤٠ خۆپیشاندەر و هاوڕێ لەگەڵ هاتنە سەر شەقامی ئەندامانی بزووتنەوەی ئێلەک زەردەکان دەست پێبووە. پۆلیسی فەڕەنسا بۆ بڵاوپێکردنی ناڕازییان ڕووی کردۆتە گازی فرمێسکڕێژ و نارنجۆکی دەنگی. خۆپیشاندانی بەربڵاو بەهۆی خەرج و بەرجی بانی ژیان و نایەکسانی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری فەرەنسا دەست پێ بووە. لەو خۆپیشاندانانەدا شەڕ و پێکدادانی زۆر لەنێو خۆپیشاندەران و هێزی پۆلیس ڕوویداوە.