هەڵبژاردنەکانی کۆنگرە؛ گەندەڵیی لە حکومەتی ترەمپدا، نیگەرانیی جیددیی دەنگدەرانی ئەمریکی
لەکاتێکدا کە هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی کۆنگرەی ئەمریکا، دیموکراتەکان بە زەقکردنەوەی تێچووی شەڕ دژی ئێران و هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی و کاڵاو شتومەک، کۆمارییەکانیان داوەتەبەر ڕەخنەو گازندە، پرسێکی تازە لەژێرناوی "گەندەڵیی حکووومیی" وەک سەرەکیترین داڵغەی دەنگدەرانی ئەمریکی هاتووەتەئاراوە.
ڕاپرسیی فەکس نیوز دەریدەخا کە سەتی هەشتاو هەشتی وەڵامدەران لەبارەی گەندەڵی لە حکومەتی ترەمپدا، "بەتوندی یان یەکجار زۆر" نیگەرانن.
بەگوێرەی ئەو ڕاپرسییە، زیاتر لە سەتی هەشتاو پێنجی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە، لەڕادەبەدەر یان زۆر نیگەرانن لە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان، سەتی هەشتاو سێش هەمان ئاستی نیگەرانییان سەبارەت بە تێچووی بەنزین دەربڕیوە. فەکس نیوز ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا گەندەڵی و هەڵاوسانی حکومەت نیگەرانیی سەرەکی هەردوو پارتە گەورەکەیە، بەڵام دیموکراتەکان بەڕادەیەکی زۆرتر واتە (سەتی ٧٠ و ٧٢) لەچاو کۆمارییەکان (سەتی ٤٧ و ٤٩) نیگەرانی ئەو دوو بابەتەن.