هەڵوێستی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە هەڵس و کەوت لەگەڵ دیلە کانی داعش
مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق وێڕای ڕەت کردنەوەی تۆڵەسەندنەوە لە دیلەکانی داعش ڕایگەیاند ئەندامانی داعش و هاودەستەکانیان کە لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ بەدیل گیراون، بەهیچ لەونێ نابێ بکەونە بەر ئەزیەت و ئازار و لەگەڵیان نابێ خراپ بجووڵێنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق بە پێداگری لەسەر ئەمەی کە خراپ جووڵانەوە و ئەشکەنجەدانی دیلەکانی داعش، تاوانە، رایگەیاند ڕادەست کردنیان بە دەزگەی داد دادگەرانەیە و هەروەها پاراستنی گیانی شارومەندانیش پێویستە.
لە ئۆپراسیونی ئازاد کردنی مووسڵ ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی داعش لەلایەن هێزی ئێراقی بە دیل گیراون.
ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە کەربەلاش ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند سەرکەوتن لە ئێراق کاتێک تۆکمەوتەواو دەبێت کە ناوچە بە جێماوەکان لە دەستی داعش ئازاد بکرێن .
بەپێی هەواڵێکی تر سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە پارێزگەی نەینەوای ئێراق ڕایگەیاند داعش لەبەر تەشەنای نەخۆشی کوشندەی گری و سل، ژۆمارێک لە بەندیخانەکانی خۆیان لە تەلەعفەر لە ڕۆژاوای مووسڵ چوڵ کردووە.
هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە تەلعفەریش وتی : بەناو خەتیبی داعش لەم شارە ، دانی ناوەتە ڕەوشی دژواری تاقمی تیرۆریستی داعش لە تەلەعفەر .
بەڕاگەیاندنی هەواڵی ئازاد کرانی مووسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لە دەی ژووئییە ، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند بەم زووانە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری تەلەعفەر لە پارێزگەی نەینەوا و حەویجە لەباشووری پارێزگەی کەرکووک دەست پێ دەکرێت.