چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئێراق لەگەڵ وەزیری نەوتی عەرەبستان
تشرینی یهکهم 21, 2017 18:58 Asia/Tehran
فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لەگەڵ خالید بن عەبدولعەزیز فالح، وەزیری نەوت، وزەو پیشەسازییەکانی عەرەبستان کە هەڵگری پەیامی مەلک سەلمانی شای سەعوودیا بوو، دیداری کرد.
بەپێی ڕاپۆری سومرییە نیوز، فوئاد مەعسووم لەو چاوپێکەوتنەدا ، پێی داگرت لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان ئێراق و عەرەبستان لەبواری جیاجیادا لەوان بواری ئابووری وفەرهەنگی.
سەرۆک کۆماری ئێراق هەروەها باسی لەناوبردنی یەکجاریی داعش لە وڵاتەکەی کرد.
خالید فالح وەزیری نەوتی عەرەبستانیش وێڕای پێشکەش کردنی پەیامی مەلک سەلمان شای ئەو وڵاتە، وتی: عەرەبستان ئامادەی پەرەپێدانی هاوکاریی لەبواری نەوتە.
خالید فالح وەزیری نەوتی عەرەبستان هەروەها ئەمڕۆ لەگەڵ "جبار العیبی" هاوشانە ئێراقییەکەی لەبەغدا دانوستان ودوولایەن لەسەر کەمکرانی فرۆشی نەوتی نەپاڵاوتە، ڕێککەوتن.