تشرینی دووه‌م 02, 2017 09:11 Asia/Tehran
  • سەدان کوژراو و بریندار لە مانگی ڕابردووی زایینی لە ئێراق

لە مانگی ڕابردووی زایینیدا، نزیکەی ٣٥٠ کەس لە توند و تیژی و پەلامارە تیرۆریستییەکاندا لە ئێراق کوژراون و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شینهوا؛ لێژنەی یارمەتی گەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ لە ئۆکتۆبەری ڕابردوودا بە هۆی توند و تیژی، کردەوە تیرۆریستی و شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە ئێراق ١٠٩ کەسی مەدەنی کوژران و نزیکەی ٢٣٧ کەس بریندار بوون.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ئەم هەژمار کوژراو و بریندارە هێزە ئەمنییەکان ناگرێتەوە. لە نێو پارێزگەکانی ئێراقدا، بەغدا زیاترین قوربانی هەبووە و پاش ئەوە پارێزگەی هەممار لە ڕۆژاوای ئێراقدا بووە.

هەواڵی دیکە لە ئێراق ئەوەی کە فەرماندەری لەشکەری ٢٨ی سوپای ئێراق باسی کوژرانی لانیکەم ١٧ تیرۆریستیی داعش لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی ناوچەی "عوبەیدی" لە رۆژهەڵاتی شاری قائیم لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق)ی کردووە.

سەرتیپ "قەتیبە جەبووری" وتی: هێزی ئێراقی لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان گرت بە سەر چوار ئۆتۆمبیلی تیرۆریستاندا.

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ، دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی شاری «القائم» و «راوه»ی وەکوو دوایین بنکەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژاوای ئێراق ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ