وتەبێژی ڕەوتی سەدری ئێراق : ئەو ڕەوتە پەیوەندی لە گەڵ عەرەبستان دا نیە
وتەبێژی ڕەوتی سەدری ئێراق بە ڕێبەرایەتیی موقتەدا سەدر هەواڵی بڵاوکراوە سەبارەت بە کردەوەی عەرەبستان بۆ کڕینی بەربڵاوی زەوی لە پارێزگای بەسرەی لە ڕێگای ڕەوتی سەدری ڕەت کردەوە و ئەو هەواڵەی بە ناڕاست زانی .
ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ڕۆژی پێنجشەمە بە ڕاگەیەندرانی ئەوەی کە عەرەبستانی سەعوودی خەریکی کڕینی بەربڵاوی زەوی لە پارێزگای بەسرە و شارە باشووری و خاوەن نەوتەکانی ئێراقە بانگەشەی ئەنجام دانی ئەو گەڵاڵەیە لە لایەن ڕەوتی سەدری ئێراقی کرد بوو . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا شێخ سەلاح ئەلعوبەیدی وتەبێژی ڕەوتی سەدری ئێراق لە وتوێوژ لە گەڵ بنکەی هەواڵیی بەغدا ئەلیوم وتی : ڕەوتی سەدر و پێکهاتەکان و لقەکانی سەر بەو ڕەوتە هیچ پەیوەندییەکی لە گەڵ ئەو پرسە نیە ئەو کردەوەگەلە دروگەلێکی بێ بنەما دژی ڕەوتی سەدرە . ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان لە ڕاپۆڕتی خویدا ئاماژەی کردە نزیک بوونەوەی کرانەوەی کونسولخانەی عەرەبستان لە بەسرە وەک یەکەمین کونسولخانەی ئەو وڵاتە لە ئێراقدا کە تەنانەت کەسایەتیە ئێراقیەکانی سەر بە عەرەبستانیش کەمترین پێشوازییان لێ نەکرد . ئەلئەخباری لوبنان هەروەها ئاماژەی کردە بڵاو کردنەوەی زانیاریگەلێک کە نیشان ئەدات ھێندێک چالاکیی سیاسی بەربڵاو لە ئارادایە بەمەبەستی بۆ بوار خۆش کردن بۆ ئامادە بوونی سەعوودیەکان لە باشووری ئێراق واوەتر لە چوارچێوەی دیپلوماتیک . ناوچە باشووریەکانی ئێراق بە هۆی هەڵگیرانی سەرچاوە بەربڵاوەکانی نەوت و گازو هەروەها بوونی بەنداوی بەسرە وەک ڕێگای ئێراق بۆ ناو ئاوە ئازادەکان گرینگایەتی ئیستراتژیکی بۆ ئەو وڵاتە هەیە .