بیروڕاگۆڕینەوەی وەزیری دەرەوەی فەڕانسا لە بەغدا و هەولێر
وەزیری دەرەوەی فەڕانسا دوانیوەڕۆی دووشەمە دوای دیدار لە گەڵ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەغدا چوو بۆ هەولێر تا لە گەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش دیدار و وتووێژ بکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ؛ " ژان ئیڤ لودریان " وەزیری دەرەوەی فەڕانسا کاتی گەیشتنی بۆ هەولێر ، لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشوازی لێ کرا .وەزیری دەرەوەی فەڕانسا بەرلە چوونی بۆ هەولێر سەبارەت بە دیداری خۆی لە گەڵ کاربەدەستانی کوردی ئێراقی بە پەیامنێرانی وت : هاتووەتە ئێراق تا لە گەڵ کاربەدەستانی بەغدا و هەولێر سەبارەت بە قۆناغی دوای داعش و بنیاتنانەوەی ئێراق باس و وتوویژ بکات . ژان ئیڤ لودریان بە بێ ئاماژە بە سیاسەتەکانی دوو فاقانەی ڕۆژئاوا لە خەباتی دژی تڕوڕیزم وتیشی : دەوڵەتی فەڕانسا هەر بەو جۆرەی وا لە خەباتی دژی داعش لە ئێراق لاگری کردووە لە بنیاتناوەی ئێراقیش لە پاڵ ئێراق دا دەمێنێتەوە . وەزیری دەرەوەی فەڕانسا ڕۆژی دووشەمە لە سەفەرێکی ڕانەگەیندراودا گەیشتە بەغدا و لە گەڵ ئێبراهیم جەعفەری وەزیری دەەروە سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان و حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیدار و سەبارەت بە پەیوەندیە دوو لایەنەکان و بنیاتنانەوەی ئێراق و پرسە ناوچەیی و جیهانیەکان وتووێژی لەگەڵ کردن .