فڕینی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە ئاسمانی ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سوریا
کەناڵی تەلەڤزیۆنی سکای نیوزی عەرەبی لە فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە ئاسمانی ناوچەکانی سنووری عێراق و سوریا باسیکرد.
دوای ئەوەی کە ئەمریکا وژمارێک لە وڵاتانی تر، دەوڵەتی سوریا تۆمەتبار دەکەن لە دووما، لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی، گردو پەڕی دیمەشق، لە چەکی کیمیاوی کەڵکیان وەرگرتووە، ئەمریکا بە بیانووی وڵامدانیی ئەم پەلامارە ئیدعاییە، بۆ خۆوەردانی سەربازی لە سوریا دا ئامادە دەبێت.
کەناڵی تەلەڤزیۆنی سکای نیوز عەرەبی ئەمڕۆ چوار شەممە بە گێرانەوە لە کەناڵی دەی تەلەڤزیۆنی ڕژیمی زایۆنی هەر وەها ڕایگەیاند: ئیسرائیل ڕادەی ئامادە باشی سەربازییەکانیی بۆ بەڕەو ڕووبوونەوەی هەر چەشنە پەلاماری شیمانیی بۆ سەر سوریا زۆرتر کردۆتەوە .ئەم کەناڵە ڕاپۆرتی دا: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایشی دا ڕایگەیاند ئەمریکا پەلاماری سەربازی دەکاتە سەر سوریا.لەم حالەیش دا؛ پێگەی زایۆنیستی "ئای-٢٤" بە گێرانەوە لە کاربەدەستێکی ئەمریکایی کە ناوی لەقاو نەدراوە ؛ئیدعای کردووە: هەموو تاو تویکردنەکان و کەرەستەی پێویست لە وان پاپۆرەکان و مووشەکەکانی کرۆز بۆ کردەوەی سەربازی لە سوریا دا ئامادە بووە.
مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا شەوی چوار شەممە لە پرێسکۆنفرانسی هاوبەش لەگەل پاشمیری سەعوودی"محەممەد بن سەلمان" لە پاریس دا وتی: لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو سەبارەت بە کردەوەی سەربازی لە سوریا بڕیار دەدەن.
هاوکات ؛" میخائیل بۆگدانف" جێگری وەزیری دەرەوە و نۆینەری سەرۆک کۆماری ڕوسیا لەکارو باری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی سێ شەممە جەختیکرد: هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سوریا ، دواهاتیی قوورسی دەبێت.
"بەشار جەعفەری" نوێنەری سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش، لەبارەی خۆوەردانی سەربازی شیمانەیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سوریا بە بیانووی کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی لە دووما وشداری دا ووتی: ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا وەحشین و لە ترۆریستان پشتگری دەکەن .