حەیدەر عەبادی: عێراق لاگری هەوڵەکانە بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە جەختیکرد وڵاتەکەی هەر هەوڵێک بۆ دامەزراندنی ئاشتی و پاوەجێی لە سوریا پشتگری دەکەن.
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هیرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی داکۆکیان لێوە دەکەن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەستپێکرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "حەیدەر عەبادی" هەر وەها لە پێشگرتنی ڕێ وشۆینی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش لە ناوچە سنوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا باسیکرد و وتی: تاقمی ترۆریستی داعش ئیتر ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ عێراق.
تاقمی ترۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ ، بە پشتگرییەکانی دراوی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانانی رۆژئاوایی وعەرەبی ئەو وڵاتە لە وان عەرەبستان بە پەلاامر بۆ سەر عێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکووری و رۆژئاوای ئەو وڵاتە یان داگیر کردووە و تاوانکاریی بی ئەژماریان ئەنجام داوە. بە دوای ئەو عێراق لە ئێران داوایکرد بۆ بەغدا لە خەبات دژی ترۆریستان یارمەتی بدات. هێزە عێراقییەکان بە یارمەتی مۆستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران، هەینی ١٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری "ڕاوە" لە ستانی ئەنبار(ڕۆژئاوای عێراق) (دوایین پیگەی داعش لە عێراق) ئازاد بکەن. بە ئازاد کردنەوەی ئەم شارە لە کردەوە دا کاری داعش لە عێراق کۆتایی هات .