بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمیە بەرایەکان : لیستەکەی عەبادی پێشکەوتووی هەڵبژاردنەکانی عێراقە
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم ڕایگەیاند : لیستەی "نەسر" سەربە "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشکەوتووی ئەنجامەکانیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ڕویتێرز، لیستەی "ئەلسائروون" سەر بە "مۆقتەدا سەدر" سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پلەی دووهەمی ئەنجامەکانیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دایە .
هەر وەها بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، لیستەی "ئەلفەتح" سەربە "هادی ئەلعامێری" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق، لە پلەی سێهەم و لیستەی "دەوڵەتی یاسا " بە سەرۆکایەتی "نوری مالیکی" جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە پلەی چوارەم دان.
هێشتا سەرچاوەکانی دەوڵەتی عێراق، ئەنجامەکانی فەرمی هەڵبژاردنەکانی یان ڕانەگەیاندووە، بەڵام بریارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو ئەنجامەکانی بڵاو بیتەوە .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو(شەممە) بە باشداریی نزیک ١١ ملوین عێراقی و بەڕادەی بەشداریی پتر لە سەد ٤٤ بەڕێوە چووە.
لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ٣٢٠ پارتی سیاسی، هاوپەیمانی و لیستەی هەڵبژاردنەکان پێکەوە ململانی دەکەن.
ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە کۆتایی ساڵی رابردووی زایینی(٢٠١٧)ـیە.