ڕاگەیەندراویی ژۆڕنالیستی بالوێزخانەی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق
بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا پێشوازی کرد لە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی عێراق لە کەشێکی ئارام و جێ متمانەدا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، لەبەیاننامەی ڕۆژنامەوانی باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا، بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونیی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هاتووە: ئەم سەرکەوتنە، درێژە دەری سەرکەوتنەکانی گەورەی دژی ترۆریسم و نیشانەی گەشە و لێهاتووی خەڵکی عێراقە لەمەر دیاریکردنیی چارەنووسی خۆیان.
لەم بەیاننامەیە هیوایان دەربڕیوە " ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی هێزمەندی پاوەجێی و دۆستایەتی لە ناوەوەی عێراق و لە ئاست ناوچەکە دا.
باڵویزخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران لەبەغدا هەروەها بە پیرۆزبایی لە گەڵ و دەوڵەت عێراق، هیواداری دەربڕیوە: بە پێکهاتنی پەرلەمان و دوابە دوای پێکهاتنی دەوڵەتی تازە، پەرە وپێشکەوتن لە هەموو ڕەهەهەندەکانیی دا درێژەی بێت و پیوەندی برایانە لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق قووڵتر بێتەوە و پەرە بگرێت.
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق رۆژی ڕابردوو (شەممە) بە بەشداریی نزیک ١١ ملوین عێراقیی و بەڕادەی بەشداریی پتر لە سەدا ٤٤ بەڕێوە چوو.
لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق ٣٢٠ پارتی سیاسی، هاوپەیمانی و لیستەی هەڵبژاردنەکان پێکەوە ململانێان کرد . ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە کۆتایی ساڵی زایینی ڕابردوو(٢٠١٧).