عەبادی خوازیاری ڕێزدانان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێراق بوو
سەرۆک وەزیرانی ئێراق داوای لە هەموو شاروومەندان و هاوپەیمانییەکانی ئەم وڵاتە کرد کە ڕێز دانێن بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلعالەم؛ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی هاوپێوەند بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، دەبێ ڕێگای یاساییەوە پێ و شوێن بگیردرێ.
عەبادی وتیشی کە ئامادەیە بۆ پێکهێنانی بەهێزترین دەوڵەتی ئێراق کە بەدوور بێ لەهەرچەشنە گەندەڵی و بەشخوازی.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ڕۆژی شەممە بە بەشداریی ١١ ملوێن ئێراقی بە بەشداریی زیاتر لە ٤٤% ی حەشیمەتی شیاوی دەنگدانی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراقدا ٣٢٠ پارت، هاوپەیمانی و لیستی هەڵبژاردەیی پێکەوە ململانێیان کرد.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق ئەنجامی ژماردنی دەنگەکانی لە ١٠ پارێزگای بابل، واست، ئەنبار، بەغدا، دیالە، موسەنا، قادسیە، بەسرە، زیقار و کەربەلا راگەیاند کە بە پێی ئەوە لیستی "فەتح" سەر بە هادی عامری لە ١٥ پارێزگا لە پێشەوەیە. هاوپەیمانیی "نەسر''یش بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لە پلەی دواتردایە.