May 16, 2018 09:36 Asia/Tehran
  • ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک و دهۆک

کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکەکانی عێراق ، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی لە دوو پارێزگەی کەرکووک و دهۆک راگەیاند .

بەپێی راپۆرتی روژی چوارشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی سومەریە ، کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکەکانی عێراق رایگەیاند : یەکیەتی نیشتمانیی زیاترین دەنگی لە کەرکووک بەدەست هێناوە و دوای یەکیەتیش بە ریز هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانین .

هەروەها بە گوێرەی راگەیاندنی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکەکانی عێراق ، لە پارێزگەی دهۆکیش  پارتی دیموکرات یەکەم دەرچووە و یەگرتووی ئیسلامی و یەکیەتی نیشتمانیی بە پلەی دوهەم و سێهەم دێن .

لە هەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەولێریش یەکیەتی ینشتمانیی و پارتی بەریز یەکەم و دوهەمن .

بە پێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکەکانی عێراق و بە جیاکردنەوەی سەتی نەوەد و یەکی دەنگەکان لە شازدە پارێزگەی ئەم وڵاتە ، هاوپەیمانیی سائیرون سەر بە موقتەداسەدر زیاترین دەنگی بەدەست هێناوە و دوای ئەوان هەوپەیمانیەکانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری ، نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ، دەوڵەتی یاسا ی نویر مالکی و وەتەنیە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی هەڵکەوتوون .

 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو(شەممە) بە باشداریی نزیک ١١ ملوین عێراقی و بەڕادەی بەشداریی پتر لە سەدی ٤٤ بەڕێوە چوو.

 لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ٣٢٠ پارتی سیاسی، هاوپەیمانی و لیستەی  هەڵبژاردنەکان پێکەوە رکابەریان کرد .

 ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە کۆتایی ساڵی رابردووی زایینی(٢٠١٧) بوو .

سەرپەیڤ