May 20, 2018 09:28 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی : هەڵبژاردنی ئێراق سەرکەوتنێکی مەزن بوو بۆ دیمۆکراسی

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وڵاتەکەی بە سەرکەوتنێکی مەزن بۆ دیمۆکراسی لێکدایەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی مێهر،  حەیدەر عەبادی  ڕۆژی  شەممە لە وتارێک دا  لە ڕوژنامەی  واشینگتۆن پۆست ئاماژەی  کردە  بەشدارانی ئازادانەی  پیاوان و ئافرەتانی ئێراقی لە هەڵبژاردنی  دوازدەهەمی   مەی ئێراق   و نوسی : ئەم ڕووداوە بووە  هۆی شانازی  ئێراقییەکان  . 

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەم وتارەدا  وتیشی  : سەرباری ئەوەی کە بەشداری لەم  خولەی هەڵبژاردن  ئەو جۆرە کە  چاوەڕوان دەکرا  نەبوو بەڵام بەشداران  دەنگیان بە بەربژارانیان دا بە دوور لە ئەتن خوازی و تایفە گەری  . 

سەتی 44.5ی خاوەن مەرجانی دەنگدان لەم هەڵبژاردنە بەشدارییان کرد  .  بیست و چوارم لوێن  ئێراقی خاوەن مەرجی  دەنگدان  بوون  لە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ئەم وڵاتە دا  . 

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق بە ئامادەبوونی  بیست و حەوت  هاوپەیمانیی هەڵبژاردن و 205 پارت و ڕەوتی سیاسی  لە دوازدەی  مەی بەڕێوە چوو  . 

لەنێوان 6999  بەربژار، 329 کەس  رۆیشتنە پەرلەمانی ئێراق  . 

بەپێی دوا ئەنجامی پەرلەمانی ئێراق، هاوپەیمانیی سائێروون (موقتەدا سەدر) بە 54 کورسی، فەتح  ( هادی عامری ) بە 47 کورسی ، نەسر ( حەیدەر عەبادی) بە 43 کورسی ، دەوڵەتی یاسا (نوری مالیکی ) بە 25 کورسی ، وەتەنییە (ئەیاد عەلاوی ) بە 22 کورسی،  ڕەوتی حیکمەت ( سەید عەمار حەکیم) بە نۆزدە کورسی و قەرار (ئوسامە نوجەیفی ) بە 13 کورسی، زۆرترین پشکیان  لە پەرلەمانی داهاتووی ئێراق دەبێت  . 

ئەمە یەکەمین هەڵبژاردن لە ئێراق دوای شکستی داعش بوو.

سەرپەیڤ