داخوازیی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق بۆ پیداچوونەوە بە سکاڵای هەڵبژاردن
نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پیداگری کردلەسەر پێویستیی پیداچوونەوە بەسەر سکاڵا لەمەڕ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی سەدا وسیما بەگیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلئیتیجا" یان کوبیش " نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی: لە ڕێکخراوەکانی بەرپرس لە هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای کردووە بە ڕوونی پیداچوونەوە بکات بەسەر سکاڵا وناڕەزایەتی هاوپەیمانەکان وحیزب وپارتە سیاسیەکان . کوبیش لە هاوپەیمانەکان وپارت وحیزبە عێراقیەکان داوای کرد دوای ئاگرگرتنی یەکێک لە هەمارەکانی سەربە کومسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە تەگبیرێک کە دەزگەی دادەڤانی گرتوویەتیە بەر وهەروەها بە چارەسەر کرانی هەموو ناکۆکیەکان لە ڕیگاکانی یاسایی پێبەند بن. هەرلەم حاڵەدا " حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لێژنەیەک بۆ پیداچوونەوە بە سەر سکاڵاکانی هاوپێوەند بە ئاژاوەگیڕان لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکان پێک هاتووە. عەبادی وتیشی: توێژینەوەی سەرەتایی لەمەڕ ئاگربەربوون لە هەمارەکانی کومسیۆنی هەڵبژاردنەکان، پێشان ئەدات ئاگرکەوتنەوەکە بە ئەنقەست بووە. گەورەترین ناوەندی ڕاگیرانی سندوقەکانی دەنگ وەرگرتن لە عێراق یەکشەممەی ڕابردوو بەرلەژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان ، ئاگری تێ بەردراو بەتەواوی سووتێندران . پەرلەمانی عێراق چوارشەممە شەشی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەکی نایاسایی ئا ، داوای ژماردنەوەی دەستیی گشت دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەم ولاتەی کرد.