حوزه‌یران 22, 2018 13:02 Asia/Tehran
  • پێشوازیی پارتەکانی کوردستانی ئێراق لە بڕیاری هەڵبژاردەیی دادگەی یاسای بنەڕەتیی ئێراق

بریاری دادگەی یاسای بنەڕەتیی ئێراق سەبارەت بە رازی بوون بە سەر لە نوێ ژماردەنەوەی دەستیی دەنگەکان و نەیارەتی لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات، بەرەوڕووی پێشوازیی پارتەکانی هەرێمی کوردستان بووەیەوە.

پەرلەمانی ئێراق ئەمدواییە ڕەزامەندیی خۆی بەرامبەر بە گەڵاڵەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات و ژماردنەوەی دەستی ١٠%ی سەرجەم دەنگەکانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندبوو.

دادگەی یاسای بنەڕەتیی ئێراقیش ڕۆژی پێنجشەممەبە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پەسەن کراوی پەرلەمانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان بۆ پاراستنی تەندرووستیی هەڵبژاردنەکان و متمانەچێ کردن لای خەڵکی ئێراقی پشت راست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ، «موسەننا ئەمین» سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق بە پێشوازی لەو بڕیارە، وتی:دادگەی باڵای فیدراڵی ئێراق ڕێگایەکی درووستی بۆ بوژاندنەوەی پرۆسەی سیاسی لە ئێراق هەڵبژاردووە.

«موسەننا ئەمین» جەختی کرد بڕیاری دادگەی یاسای بنەڕەتیی ئێراق، سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ویست و خواستی گەلی ئەم وڵاتە و دەتوانین بەو بڕیارە وڵاتەکەمان لەو قەیرانە سیاسیەی بەرۆکی کردووە، ڕزگار کەین.

"ئەحمەد حاجی ڕەشید" سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی ئەم ولاتە کە پارتەکەی یەکێک لە نارازییان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق بوو بە پێشوازی لەو بڕیارەی یاسای بنەڕەتیی ئێراق ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە بە شێوەی یاسایی و بەدوو لە کارتێکەریی سیاسی دراوە.

ژمارێک کەسایەتیی سیاسیی ئێراق لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا بەتایبەت دوابەدوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی راگرتنی سنووقەکانی دەنگ دانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەمدواییە لە بەغدا، خوازیاری سەر لە نوێ بەڕێوە چوونەوەی ئەو هەڵبژاردنە پەرلەمانییە بوون.

چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئێراق بە ئامادەبوونی ٢٧ هاوپەیمانیی هەڵبژاردەیی و ٢٠٥ پارت و ڕەوتی سیاسیی ڕۆژی ١٢ی مانگی مەی بەڕێوە چوو و سەرجەم ٨٨ لیستی هەڵبژاردەیی ململانێیان کرد بۆ دەس خستنی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان.

سیستەمی دەنگدان لەو هەڵبژاردنانە بە شێوەی تۆمار کردنی ناو و ژماردنی ئێلێکترۆنیکیی دەنگەکان بوو، بەڵام پسولەکانی دەنگدانیش پاش تۆمار کردن دەخرانە نێو سنووقی دەنگدانەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراقدا، هاوپەیمانیی سائیرون (موقتەدا سەدر) ٥٤ کورسی، ئەلفەتح (هادی عامری) ٤٧ کورسی، ئەنەسر (حەیدەر عەبادی) ٤٣ کورسی، دەوڵەتی یاسا (نووری مالکی) ٢٥ کورسی، وەتەنییە (ئەیاد عەلاوی) ٢٢ کورسی و ڕەوتی حیکمەت (سەید عەمار حەکیم) ١٩ کورسی و ئەلقەرار (ئوسامە نوجەیفی) ١٣ کورسیی پەرلەمانیان بە دەست هێنا.

 

سەرپەیڤ