پشتڕاست کرانەوەی یەکجاریی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بە شێوەی فەرمی پشتڕاست و یەکلایی کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، ئەیاس ساموک وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵ دوای لێکدانەوەو بەدوادا چوونی وردی تانەو ساکاڵاکان، بە کۆی دەنگەوە دەرەنجامی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم دواییەی پشتڕاست کردەوە.
پشتڕاست کرانەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق سێ مانگ دوای بەرپاکرانی ھەڵبژاردنەکە و چەند ڕۆژ دوای کۆتایی ھاتنی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە بەر ھێندێک ناڕەزامەندی بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە ئەنجامی گرتووە.
کومیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە سێھەمی ژوئیەی ٢٠١٨ دوای تانە لێدانی لایەنە جۆربەجۆرەکان لە بارەی ساختەکاری لە ھێندێک لە ناوەندەکانی دەنگدان، ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی دەست پێ کرد.
لە چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق بە ئامادەبوونی ٢٧ هاوپەیمانیی هەڵبژاردەیی و ٢٠٥ پارت و ڕەوتی سیاسیی ڕۆژی ١٢ی مانگی مەی بەڕێوە چوو و سەرجەم ٨٨ لیستی هەڵبژاردن ململانێیان تیادا کرد بۆ دەس خستنی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان.
بە پێی دەرەنجامی یەکجاریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق، هاوپەیمانییەکانی سائیرون (موقتەدا سەدر)بە ٥٤ کورسی، ئەلفەتح (هادی عامری) بە ٤٧ کورسی، ئەنەسر (حەیدەر عەبادی) بە ٤٣ کورسی، دەوڵەتی یاسا (نووری مالکی) بە ٢٥ کورسی، وەتەنییە (ئەیاد عەلاوی) بە ٢٢ کورسی و ڕەوتی حیکمەت (سەیید عەمار حەکیم) بە ١٩ کورسی و ئەلقەرار (ئوسامە نوجەیفی) بە ١٣ کورسی زیاترین پشکیان لە پەرلەمانی داھاتووی عێراق دا بە خۆیان تەرخان داوە.