پەلاماری سوپای عێراق بۆسەر بنکە وبارەگای داعش لە باکووی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i352242-پەلاماری_سوپای_عێراق_بۆسەر_بنکە_وبارەگای_داعش_لە_باکووی_ئەم_وڵاتە
سوپای عێراق ناوەندەی تیرۆریستە تەکفیریەکانی داعش لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لەباکووری ئەم وڵاتەی، دایە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2018 14:18 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای عێراق بۆسەر بنکە وبارەگای داعش لە باکووی ئەم وڵاتە

سوپای عێراق ناوەندەی تیرۆریستە تەکفیریەکانی داعش لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لەباکووری ئەم وڵاتەی، دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر " غازی ئەلعەبار"لە فەرماندەکانی سوپای عێراق ڕۆژی شەممە بە راگەیاندنی دەسپێکرانی هەڵمەتی هاوبەشی هێزی زەوینی وهێزی ئاسمانی سوپا لە تەپوڵکەکانی " ئەلعتشانە " لە باکووری ڕۆژئاوای شاری موسڵ وتی": هەڵمەتی سوپا لەدژی بەجێ ماوانی داعش بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی ناوچە دەسپێکراوە. پێنجشەممەی ڕابردویش لە پەلاماری سوپای عێراق، شەش ئەندامی تیرۆریستی داعش لەوان دوا کەس لە سەرکردەکانی ئەوان لە پارێزگەی " ئەنبار" لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کوژران. عێراق دێسەمبەری ٢٠١٧ ئازاد کرانی زەویەکانی ئەم وڵاتە لە ژێر داگیر کاری گروپی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند بەڵام چالاکی پڕژوبڵاوی ئەندامانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق بە تایبەت لەباکوور وڕۆژئاوا وهەروەها بەغدا ی پێتەختی ئەم وڵاتە وناوچەکانی دەوروبەری درێژەی هەیە .