کانونی یه‌که‌م 17, 2019 20:49 Asia/Tehran
  • درێژەی کاری حکومەتی ئێستای عێراق تا دەسبەکاربوونی حکومەتی نوێ

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق باسی درێژەی کاری حکومەتی ئێستا دەکات تا پێکهاتنی حکومەتی نوێ .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرری فارس ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق رۆژی سێشەممە رایگەیاند حکومەتی ئێستا تا دیاری کرانی سەرۆک وەزیر درێژە بە کاری خوی ئەدات .

 لە هەمان کاتدا بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە گەڵ 28 ئەندامی پەرلەمان کە لە واژۆکەرانی نامەی تایبەتمەندیەکانی سەرۆک وەزیرانی داهاتوون ، پرس و ڕاوێژی کرد .

دەرفەتی یاساییی بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق بۆ ناساندنی بەربژاری سەرۆک وەزیرانی نوێ پێنجشەمە 19 ی  دیسامبر کۆتایی دێ .

 

سەرپەیڤ