حەشدی شەعبیی عێراق: بوونی داعش لە عێراق دا بە پشتگریی ئەمریکایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i378010-حەشدی_شەعبیی_عێراق_بوونی_داعش_لە_عێراق_دا_بە_پشتگریی_ئەمریکایە
سەرکردەی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەدا جێگیرن کە ھێزەکانی ئەمریکای لێیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2020 13:23 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبیی عێراق: بوونی داعش لە عێراق دا بە پشتگریی ئەمریکایە

سەرکردەی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەدا جێگیرن کە ھێزەکانی ئەمریکای لێیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «عەلی حسەینی» لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەمریکا لەمەڕ پاڵپشتی کردن لە داعش وتی: تیرۆریستان بە شێوەی نھێنی لە لایەن ئەمریکاوە پشتگری دەکرێن و یارمەتیی دەدرێن.

ھەواڵێکی دیکە لە عێراقەوە ئەمەیە کە سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئاسایشتیی عێراق باسی شەھید کرانی فەرماندەرێکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و بریندار بوونی چوار عێراقیی دیکەی کردووە لە ھێرشی تیرۆریستیی داعش بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دیالەی باشووری ئەم وڵاتە.

ھێزەکانی عێراق لەماوەیەک لەمەوپێشەوە بۆ بەرنگار بوونەوەی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆرستی داعش، ھەڵمەتێکی گەڕان و پاکتاوکردنیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دەست پێکردووە.