کوژران و بریندار بوونی شەش پۆلیسی عێراقی لە تەقینەوەی موسڵ دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i381582-کوژران_و_بریندار_بوونی_شەش_پۆلیسی_عێراقی_لە_تەقینەوەی_موسڵ_دا
نەقینەوەی دوو بۆمبای دەسکرد لە سەر ڕێگای گەشتییەکی پۆلیس لە شاری موسڵ کوژران و بریندار بوونی شەش پۆلیسی عێراقیی لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2020 23:27 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی شەش پۆلیسی عێراقی لە تەقینەوەی موسڵ دا

نەقینەوەی دوو بۆمبای دەسکرد لە سەر ڕێگای گەشتییەکی پۆلیس لە شاری موسڵ کوژران و بریندار بوونی شەش پۆلیسی عێراقیی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «یەحیا عیلوان» لە ئەندامانی ھێزی ئاسایشتی عێراق لە مەکۆی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا وتی: لەم تەقینەوەیەدا کە لە باشووری شاری موسڵ ڕووی دا،سێ ئەندامی پۆلیس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و ترۆمبیلێکی گەشتیی ئاسایشتیش تێک شکێندرا.

جم و جوڵی داعش لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بەتایبەت دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، ھێزەکانی ئاسایشت و حەشدی شەعبیی بۆ ھەڵمەتی گەڕان و ناس کردن و لەنێوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستان ھان داوە، بە جۆرێک کە ئەم ھێزانە لە ڕۆژێکدا چەندین ھەڵمەت بۆ تەفروتوناکردنی تیرۆریستان لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و باکووری ئەم وڵاتە ئەنجام دەدەن.

ھەواڵێکی تر ھەر لە عێراقەوە دەربڕی کوژرانی دوو سەرکردەی داعشن لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانیی عێراق دا.

سەرچاوەکانی عێراقی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: لە ھەڵمەتی واوەسنووریی ھێری ئاسمانیی عێراق دا سەرکردەیەکی داعش بە ناوی «ئەبو عەلی بەغدادی» ھاوڕێ لەگەڵ تیرۆریستێکی دیکەدا لە سووریا کوژراون.