ته‌مووز 05, 2020 15:27 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی عێراقییەکان بەرامبەر بە سوکایەتی کردنی میدیاکانی سەعودی بە مەرجەعییەت

سوکایەتیی پڕکێشانەی میدیایەکی سەعودی بە مەرجەعییەتی باڵای شێعەکانی عێراق کاردانەوەی توڕەی کەسایەتییە عێراقییەکانی لێ کەوتووەتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕۆژنامەی  سەعوودیی  «شەرقولئەوسەت»  ھەینیی ڕابردوو لە کاریکاتێرێکی سوکایەتیکارانەدا، ئایەتوڵڵا سیستانیی وەک ھۆکاری تێکدانی یەکگرتنی نیشتیمانیی ناساندبوو کە ئەمەش ناڕەزامەندیی گشتی و سیاسی لە نێوچینەجۆربەجۆرەکانی خەڵکی عێراقی لێ کەوتەوە.

 
«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی سوکایەتی پڕکێشانەی ڕۆژنامەی سەعودیی «شەرقولئەوسەت»  وتی: ڕژێمی سەعودی جارێکی ھێڵی سوورو بەھاباڵاکانی گەلی عێراقی بەزاندووە.
ھادی عامری

 

«ئەحمەد ئەسەدی» نوێنەری پەرلەمانی عێراقیش وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھەنگاوەی ڕۆژنامەکەی سەعودی وتیشی: ھەوڵی دژی مەرجەعەکان بەردەوام لەو ڕوانگانەیە کە بەسەر بیرۆکەی عەرەبستانی سەعودی دا زاڵە.
ئەحمەد ئەسەدی

 

«نەسر شمەری» وتەبێژی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراقیش لە توییتێزردا وێڕای ئاماژەکردن بەمەی کە ھەڵوێستە دژی شێعەکانی ئالی سەعودو بەکرێگیراوانی دیکەی ئەمریکاو ئیسرائیل دیاردەیەکی تازەو سەیر نییە، وتیشی: سەعودییەکان ھەر ئەو کەسانەن کە خوێنی پاکی موسڵمنانیان بە ناحەق ڕژاندووە.
نەسر شمەری

 

لێکۆڵەری عێراقی و لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی سومریەنیوزی عێراقیش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کرداری ڕۆژنامەی  سەعوودیی  «شەرقولئەوسەت» لەمەڕ بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرێکی سوکایەتیکارانە لەبارەی «ئایەتوڵڵا سیستانی»ەوە، ئاوا ھەنگاوێکی بە دوژمنکارنەو بە ئەنقەست زانی.
ئایەتوڵڵا سیستانی

 

«غەزوان جاسم» لە پەڕەی توییتێرەکەی خۆی دا نووسی: میدیاکانی سەعودی بەشێوەیەکی سەیروسەمەرە و ئامانجدارانە سوکایەتی بە کەسایەتییە عێراقییەکان دەکەن. سەرباری ھەوڵی دەوڵەت بۆ ھاریکاری لەگەڵ ڕیاز، کەچی ئەو میدیاگەلە ھیچ گۆڕانێکیان بەسەردا نەھاتووەو بەردەوام سوکایەتییان کردووە کە دوا نمونەشی سوکایەتییە پاسا ھەڵنەگرەکەی شەرقوائەوسەت بە ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی شێعەکانی عێراق بوو.
غەزوان جاسم

 

دیارە لایەنە بەرپرسەکان دەبێ لەم باترەیەوە ھەنگاوی یاسایی و بەرپەرچ دەرانە ھەڵگرن. 
 

سەرپەیڤ