وەزیری دەرەوەی عێراق خوازیاری دەرھێنرانی ناوی عێراقە لە پێڕستی وڵاتانی مەترسیداردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383542-وەزیری_دەرەوەی_عێراق_خوازیاری_دەرھێنرانی_ناوی_عێراقە_لە_پێڕستی_وڵاتانی_مەترسیداردا
«فۆئاد حسێن» وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامەیەکی ناڕەزایی بۆ دەرھێنانی ناوی عێراق له‌ پێڕستی مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ سپیکردنه‌وه‌ی داهات و هاوکاری کردنی تیرۆریزم، ئاراسته‌ی هاوتا ئه‌وروپیه‌کانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2020 09:32 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق خوازیاری دەرھێنرانی ناوی عێراقە لە پێڕستی وڵاتانی مەترسیداردا

«فۆئاد حسێن» وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامەیەکی ناڕەزایی بۆ دەرھێنانی ناوی عێراق له‌ پێڕستی مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ سپیکردنه‌وه‌ی داهات و هاوکاری کردنی تیرۆریزم، ئاراسته‌ی هاوتا ئه‌وروپیه‌کانی کرد.

به‌گوێره‌ی بەیاننامەیەکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە «فوئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە نامه‌یەکی ئاڕاسته‌ی هاوتا ئەوروپیه‌کانی کردووه‌ و تیای دا لەمەڕ بڕیاری کۆمسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی دانانی ناوی عێراق له ‌پێڕستی وڵاتانی مه‌ترسیدار لەڕووی کاری سپی کردنه‌وه‌ی داهات و هاوکاریکردنی تیرۆریزم، ناڕەزامەندیی دەربڕیوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەکە‌، «فوئاد حسێن» له‌نامه‌که‌یدا بۆ هاوتا ئه‌وروپیه‌کانی جه‌ختی لەوەش کردووه‌ته‌وه‌ کە، چه‌ندین یاسای گرنگ له‌ عێراق ده‌رکراون و رێکاری گرنگ گیراونه‌ته‌به‌ر لەئاڕاسته‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌فێڕۆدان و سپی کردنه‌وه‌ی داهات و هاوکاری کردنی تیرۆریزم.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داواشی کردووه‌ کە ناوی عێراق له‌ پێڕستی وڵاتانی مه‌ترسیداری  جیهان ده‌ربهێندرێت.