ته‌مووز 16, 2020 16:10 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، «ژان ئیڤ لۆدریان»، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆمارو سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

 بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەو بەرنامەیەی کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دابڕشتووە، بە مجۆرەیە کە لە پاش گەییشتنی  «ژان ئیڤ لۆدریان»، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە بەغدا لەگەڵ بەڕێزان «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری و «مستەفا کازمی» سەرۆکوەزیرانی عێراق و «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق و «جینین پلاسخارت» نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆدەببێتەوە.

بڕیارە لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسادا، هاریکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان پاریس و بەغدا تاوتوێ بکرێت و چۆنیەتی گەشەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات لێک بدرێتەوە.

وەک باسیشی دەکرێت لە پاش کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەکانی بەغدای «لۆدریان» سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و چەند کەسایەتییەکی سیاسیی کورد کۆدەبێتەوە.

سەرپەیڤ