ته‌مووز 23, 2020 14:07 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی نوجەبای عێراق: ئێران بەردەوام پشتیوانی دەوڵەتەکانی عێراق بووە

یاریدەری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام پشتیوانیی لە دەوڵەتەکانی عێراق کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «نەسر شمەری» یاریدەری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق، وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتی ئەم دواییەی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران وتیشی: ئێران یەکەم وڵاتێک بوو کە پشتیوانیی خۆی لە ڕەوتی سیاسیی پێکھاتنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە عێراق دا ڕاگەیاند.

یاریدەری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق ھەر لەم کاتەدا ، ھەڵوێستی ھێندێک لە دەوڵەتەکانی عێراقی لە بەرامبەر ئەمریکادا بە لاواز وەسف کردو وتیشی: ئەمریکا ڕێز لە خواستی گەلی عێراق ناگرێت.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەییشتە تاران و دوای دیداری لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، سەرۆک کۆمار، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی و سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی بە گەشتەکەی ھێنا.

سەرپەیڤ