ته‌مووز 29, 2020 22:31 Asia/Tehran
  • ستایشی سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای عێراق لە کردەوەی حەشدی شەعبی

سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای عێراق لە کردەوەی حەشدی شەعبی لە پێکدادانی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی سوومریەنیوز، سەرلەشکری  «عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا» سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای عێراق لە دیداری «فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: حەشدی شەعبی ھێزێکی بنەمایی و سەرەکی لە تەنیشتی سوپای عێراق بۆ وەدی ھاتنی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزم و پاراستنی دەستھاتەکانی ئێستا بۆ چەسپێندرانی ئاسایشت دێتە ئەژمار.

بەرلەمەش «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ستایش کردنی خزمەتەکانی حەشدی شەعبی، ئەم ڕێکخراوەیەی بە جێگای شانازیی گەلی عێراق زانی.

حەشدی شەعبی لە ساڵی ٢٠١٤ دوابەدوای فەتوای ئایەتوڵڵا «سەییدعەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێڕاق بۆ خەباتی دژی داعش دامەزراو ڕۆڵێکی ھەڵکەوتەی لە پاراستنی سەروەریی عێراق گێڕا.

سەرپەیڤ