تۆمه‌تبارێکی دیکه‌ی روداوه‌که‌ی سپایکه‌ر له که‌رکوک ده‌ستگیرکرا
یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، یه‌کێکی دیکه له‌و که‌سانه‌ی به‌شداربون لهروداوهکهی سه‌ربازگه‌ی سپایکه‌ر له که‌رکوک ده‌ستگیرکرا.
یه‌حیا ره‌سوڵ له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "هێزه ئه‌منیه‌کان له‌ناوچه جیاجیاکاندا به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای چه‌کدارانی داعش، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزێکی هه‌واڵگری پۆلیسی فیدراڵی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیرکردوه که به‌شداری له تاوانه‌که‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایکه‌ر کردوه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و تیرۆرسته له پارێزگای که‌رکوک ده‌ستگیرکراوه و په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه.
رۆژی 12-6-2014 نزیکه‌ی هه‌زار و 700 خوێندکاری سه‌ربازگه‌ی سپایکه‌ر له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی رێکخراوی داعشه‌وه کۆمه‌ڵکوژکران.