شاندێکی باڵای عێراق بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385232-شاندێکی_باڵای_عێراق_بەرەو_ئەمریکا_بەڕێکەوت
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت، ئامانجی شاندەکە بەمەبەستی ئامادەکارییە بۆ سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2020 03:02 Asia/Tehran
  • شاندێکی باڵای عێراق بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت، ئامانجی شاندەکە بەمەبەستی ئامادەکارییە بۆ سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

 

 

ئیخلاس دلێمی، پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند،  شاندی عێراق بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە راوێژکارانی بارزگانی و ئابوری و شارەزایی پەیوەندییەکانی بەغدا-واشنتن لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەرەو  ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕێکەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، شاندەکەی حکومەتی عێراق لەگەڵ شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابوری و ئەمنی تاوتوێ دەکەن.

پێشوتریش کۆشکی سپی رایگەیاند، 20ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی  ئەمریکا پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات .