سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئۆردۆن دەکات
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌کۆبونه‌وه‌ی لوتکه له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای دوه‌م، پاشای ئوردۆن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆک کۆماری میسر به‌ره‌و عه‌ممانی پێتە‌ختی ئەو وڵاتە به‌ڕێکه‌وت.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردۆن به‌ڕێکه‌وت، ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ش به‌شداریکردنه له‌کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ی عێراق و ئوردۆن و میسڕ که تایبه‌ته به دۆخی ئابوری و هه‌ماهه‌نگی هه‌رسێ وڵات بۆ زیاتر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانیان.
ئامانجێکی دیکه‌ی کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ی نێوان عێراق و ئوردۆن و میسڕ تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچه‌که و گرژی و ئاڵۆزیه‌کان و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی ده‌بێت.
ئەو کۆبونەوەیە سێهەمین کۆبونەوەی لوتکەی نێوان ئەو سێ وڵاتە دەبێت کە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرسێ وڵات لە بواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان بەڕێوە دەچێت.
لە کۆبوونەوەکەی پێشوودا کە بە بەشداریی «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، «شاعەبدوڵا» پاشای ئۆردۆن و «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسر بەڕێوەچوو هەرسێ سەرۆکەکە رایانگەیاند: پشتیوانیی تەواوی کێشەی فەڵەستین و مافەکانی گەلی فەڵەستین دەکەن وەک کێشەیەکی گرنگی عەرەب و جیهان و جەختیان لەوەش کردەوە کە گەلی فەڵەستین مافی بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیانیان ھەیە بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز.