ئاب 25, 2020 16:07 Asia/Tehran
  • گوشاری ئەمریکا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئابووریی عێراق لەگەڵ چین

ئەندامی لێژنەی ئابووری و سەرمایەنانەوەی پەرلەمانی عێراق باسی گوشارھێنانی ئەمریکا بۆ دەوڵەتی ئەم وڵاتەی کرد بە مەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنە ئابوورییەکەی لەگەڵ چین.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی شەفەق نیوز، «عەلی سەعدون» ئەندامی لێژنەی ئابووری  و سەرمایەنانەوەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە وتی: ڕێککەوتن لەگەڵ چین بۆ عێراق گەلێک گرینگە، بەڵام دەوڵەتی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنیازی کارا کردنی ئەم ڕێککەوتنە نییە.

سەعدون وتیشی: گوشارەکان لە لایەن بڕێک وڵاتی بیانی لەوانە ئەمریکا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئابووریی عێراق لەگەڵ چین و کارا نەکرانی ئەم ڕێککەوتنە لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت و گەلێ عێراق نییە.

گوشارەکانی واشێنگتۆن بۆ سەر بەغدا بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ چین لە کاتێکدایە کە لە گەشتەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا چەند ڕێککەوتنێک لە بواری ئابووری، وزە، تەندروستی و ژینگەو ئاسایشت لەنێوان ھەردووک وڵاتەکە واژۆ کرا.

سەرپەیڤ